إعدادات العرض
1- حەسەن وحوسەین سەردار وگەورەی گەنجانی ئەهلی بەهەشتن
2- ڕۆژێکیان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حەسەنی هێنا بۆ سەر مینەر، وفەرمووی: ئەم کوڕەم گەورەیە (سەیدە)، هیوام ئەوەیە خوای گەورە بیکاتە هۆکاری ئاشتبوونەوە لە نێوان دوو کۆمەڵی مسوڵمانان
3- ئەوەى حەسەن وحوسەینی خۆش بوێت؛ ئەوا منی خۆش ویستووە، وئەوەى ڕقی لێیان بێت؛ ئەوا ڕقی لە منە
4- پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- لە نێوانمادا هەستا بۆ وتاردان لە نزیک کانیەک بە ناوى (خوم) لە نێوان مەککە ومەدینە، وحەمد وسوپاس وستایشی خودای کرد، وئامۆژگاری خەڵکی کرد وبە بیری خەڵکی هێنایەوە
5- غیرەتم لە هیچ یەکێک لە هاوسەرەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەکردووە وەکو غیرەت کردنم لە خەدیجە -ڕەزاى خواى لێبێت-، هەرگیز ئەوم نەبینی بوو، بەڵام زۆر باسی دەکرد
6- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- موژدەی دا بە خەدیجە -ڕەزای خوای لێبێت- بە خانوویەک لە بەهەشتدا کە لە مرواری ناوبۆش دروستکراوە، نە قسەی ناڕەوا، و نە ماندووبوونی تێدایە
7- فاتیمە بەشێکە لە من، هەرکەسێک ئەو توڕە بکات؛ منی توڕە کردووە
8- سەیری ئەم پیاوە بکەن، پرسیارم لێدەکات سەبارەت بە خوێنی مێشوولە، کوڕەکەى پێغەمبەریان کوشت -صلى اللە علیە وسلم-، وگوێم لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوو کە دەیفەرموو: ئەوان ڕەیحانەى منن لە دونیادا
9- خودایە، من خۆشم دەوێت؛ تۆیش خۆشت بوێ، وهەرکەسێک خۆشی دەوێت؛ تۆیش خۆشت بوێ
10- ئەی عائیش، ئەوە جبریلە سەلامت لێدەکات، ووتم: وعليه السلام ورحمة الله وبركاته، ئەوەى تۆ دەیبینی؛ من نایبینم
11- زۆر لە پیاوان پێگەیشتوون وکامڵبوون، بەڵام هیچ لە ئافرەتان پێنەگەیشتن وکامڵ نەبوون جگە لە: ئاسیەى هاوسەری فیرعەون، ومەریەمی کچی عیمران، وفەزڵ وپلەپایەی عائیشە بەسەر ئافرەتانەوە وەکو فەزڵی نانەوڵاوە بەسەر خواردنەکانى ترەوە
12- حاڵ وباروگوزەرانتان لەو شتانەیە کە تووشی نیگەرانی کردووم لە پاش خۆم، وکەس ناتوانێت ئارام بگرێت لەسەرتان؛ تەنها ئەوانەى لەڕاستیدا ئارامگرن