إعدادات العرض
1- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەعنەت ونەفرەتی کردووە لە بەرتیلدەر ولە بەرتیلخۆر
2- ئەگەر خەڵکی بە پێی بانگەشەی خۆیان فەرمانڕەواییان بۆ بکرێت؛ ئەوا کەسانێک داوای ماڵ وخوێنی لە کەسانێکی تر دەکرد بە ناهەق، بەڵام بەڵگە هێنانەوە لەسەر ئەو کەسەیە کە بانگەشە دەکات ودەبێت بیسەلمێنێت، وسوێند خواردنیش لەسەر ئەو کەسەیە کە ئینکاری دەکات
3- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە پێش دەرگای ژوورەکەى دەنگی گفتوگۆ وناکۆکی بیست
4- هەرکەسێک سوێندێک کە لەسەریەتی بە درۆوە بیخوات بۆ زەوتکردنی سامانى مسوڵمانێک بە ناهەق؛ ئەوا بە خواى گەورە دەگات وئەو (زاتە) لێی توڕەیە
5- ئەگەر دادوەر حوکمێکی کرد وکۆششی کرد (لەو حوکمەدا)؛ پاشان (حوکمەکەی) ڕاست بوو ئەوا دوو پاداشتی بۆ هەیە، وئەگەر حوکمێکی کرد وکۆششی کرد (لەو حوکمەدا)؛ پاشان (حوکمەکەی) هەڵە بوو ئەوا یەک پاداشتی بۆ هەیە
6- ئایا هەواڵتان پێبدەم سەبارەت بە باشترین شاهێدیدەر؛ ئەوەى شاهێدیەکەى دەدات پێش ئەوەى پرسیاری لێبکرێت
7- هەریەکێک سوێندێکی درۆ بخوات لەسەر ئەم مینبەرەی من، ئەگەر لەسەر سیواکێکی سەوزیش بێت؛ ئەوا بە دڵنیاییەوە شوێنێکی بۆ خۆی داناوە لە دۆزەخدا