إعدادات العرض
1- لەو ئایەتانەى دەخوێندران لە قورئاندا: (عَشْرُ رَضَعَاتٍ مَعْلُومَاتٍ يُحَرِّمْنَ)، پاشان هەڵوەشێندراوە بە (پێنج -شیرپێدانی- زانراو)، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کۆچی دواییکرد، لەکاتێکدا ئەم وشانە هەر دەخوێندران لە قورئاندا
2- هیچ مەحرەمیەتێک دروست نابێت بەهۆی شیرپێدانەوە مەگەر ئەوە نەبێت کە دەچێتە نێو ڕیخۆڵەکانەوە لە مەمکەوە، ولە پێش لەشیرگرتنەوە بێت
3- ئەو دەستەی دەبەخشێت بەزرترە، سەرەتا ببەخشە بە ئەوانەى -کە خەرجیان لەسەرت واجبە-: دایکت وباوکت وخوشکت وبرات وپاشان کەسەکانى ترت بە پێی نزیکیان
4- هێندە تاوانێکی گەورەیە وبەسە لەسەر مرۆڤ ئەگەر خۆی بگرێتەوە (لە خەرجکردن) لەسەر ئەوانەى کە دەبێت پێداویستیەکانیان جێبەجێ بکات
5- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەفرەتی کردووە لە ژنائاسا لە پیاوەکان، ولە پیاوئاسا لە ئافرەتان، وفەرمووی: دەریانبکەن لە ماڵەکانتان
6- خوای گەورە لەم سێ شتەتان ڕازییە، وحەز ناكات لە سێ شتتان
7- دینارێک خەرجت کردبێت لە پێناو الله، ودینارێك خەرجت کردبێت بۆ ئازاد کردنی بەندەیەک، ودینارێک وەکو خێر ببەخشیت بە هەژارێک، ودینارێک خەرجت کردبێت لەسەر خاوخێزانت، وگەورەترینیان لە پاداشتدا ئەوەیانە كە خەرجی دەکەیت لەسەر خاوخێزانت
8- كەواتا من مەکە بە شاهێد؛ چونکە من شاهێدی نادەم لەسەر ستەمکردن
9- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەفرەتی (لەعنەتی) کردووە: لەو پیاوەى کە پۆشاکی ئافرەت لەبەر دەکات، ولەو ئافرەتەى کە پۆشاکی پیاو لەبەر دەکات
10- ئەو پۆشاکەی لە خوار قولەپێیەكانەوە بێت لە ئاگردایە