إعدادات العرض
1- سبحان الله، ئەمە لە شەیتانەوەیە؛ با لە نێو تەشتی (ئاوەکەدا) دابنیشێت، ئەگەر زەردی بینی لەسەر ئاوەکە؛ با خۆی بشوات بۆ نوێژی نیوەڕۆ وعەسر بە یەک خۆشۆردن، وخۆی بشوات بۆ نوێژی مەغریب وعیشا بە یەک خۆشۆردن، وخۆی بشوات بۆ نوێژی بەیانی بە یەک خۆشۆردن، ولە نێوانیان دەستنوێژ بگرێتەوە
2- بە ترساندن سەرخراوم، وکلیلەکانى زەویم پێبەخشراوە، وناونراوم ئەحمەد، وخاکی سەر زەوی کراوە بە پاککەرەوە بۆ من، وئومەتەکەم کراوە بە باشترین ئومەت
3- فەزڵ بە ئێمە بەخشراوە بەسەر خەڵکیدا لە سێ شتدا: ڕیزەکانمان وەکو ڕیزەکانى فریشتەکانن، وهەموو سەر زەوی کراوە بە مزگەوت بۆ ئێمە، وخاکەکەى کراوە بە پاککەرەوە بۆ ئێمە ئەگەر ئاومان نەدۆزیەوە
4- من وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- یەک تەشتی ئاومان بەکاردەهێنا بۆ خۆشۆردن لە لەشگرانی، بە نۆرە بە دەستەکانمان ئاومان لێی دەردەهێنا
5- بەسە بۆت کە سێ پڕ چنگی (هەردوو دەست) ئاو بکەیت بەسەر سەرتدا پاشان ئاو بکەیت (بەسەر هەموو لاشەتدا) وپاکدەبیتەوە
6- ئاوی خۆشۆردنم بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئامادەکرد
7- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر خۆی بشۆردایە لە پاش لەشگرانی، دەستی پێدەکرد سەرەتا دەستەکانى دەشۆرد، پاشان بە دەستی ڕاستی ئاوی دەکردە سەر دەستی چەپی ودامێنی دەشۆرد، پاشان دەستنوێژی دەگرت وەکو دەستنوێژگرتن بۆ نوێژکردن
8- ئاوی پیاو چڕ وسپیە، وئاوی ئافرەت تەنک وزەردە، هەرکامیان زاڵ بێت یان پێش بکەوێت؛ (منداڵەکە) لە ئەو دەچێت
9- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە تارات کردن بە تەپاڵە یان ئێسک، وفەرمووی: ئەوان (شوێنی پیس) پاک ناکەنەوە
10- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر لە سەرئاوکردن دەربچووایە، دەیفەرموو: «غفرانك» واتە:«خودایە، لێم خۆش بە
11- نەهی لێمان کرد لەوەى: ڕوو لە قیبلە بکەین لە کاتی پاشەڕۆ فڕێدان یان میز کردن، یان تارات کردن بە دەستی ڕاست، یان تارات کردن بە کەمتر لە سێ بەرد، یان تارات بکەین بە تەپاڵە یان ئێسک
12- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سێ ڕۆژ وشەوەکانى دانا بۆ کەسی موسافیر -ڕێبوار-، وڕۆژ وشەوێک بۆ کەسی نیشتەجێبوو
13- هەندێک بەردم بۆ بهێنە بۆئەوەى تاراتی پێبکەم، وئێسک وتەپاڵەم بۆ مەهێنە
14- ئەگەر هەرکەسێک پێی نا بە شتێکی پیس بە خوفەکانى، پاکدەکرێنەوە بە خۆڵی سەر خاک
15- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوخسەتی دا (بۆ مەسحکردنە سەر خوف وگۆرەوییەکان) بۆ کەسی موسافیر سێ ڕۆژ وشەوەکانیان، وبۆ کەسی نیشتەجێبوو ڕۆژ وشەوێک
16- ئایا باسی نەخۆشیەکەى پێغەمبەری خودام بۆ دەکەیت -صلى اللە علیە وسلم-؟ ووتی: بەڵێ، نەخۆشیەکەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەختتر بوو، فەرمووی: ئایا خەڵکی نوێژیان ئەنجامداوە؟ ووتمان: نەخێر، چاوەڕێی تۆ دەکەن