إعدادات العرض
1- با هیچ یەکێکتان نەڵێت: (اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي إِنْ شِئْتَ، ارْحَمْنِي إِنْ شِئْتَ، ارْزُقْنِي إِنْ شِئْتَ) واتە: (خودایە لێم خۆش بە ئەگەر ویستت، خودایە ڕەحمم پێبکە ئەگەر ویستت)
2- لوتی کەسێک بداتە ئەرز وبچێتە خۆڵ؛ ئەگەر ناوى منی لەلا باسبکرێت و سەڵاواتم لەسەر نەدات، لوتی کەسێک بداتە ئەرز وبچێتە خۆڵ؛ كاتێك مانگی ڕەمەزان دێت وتەواو دەبێت بەبێ ئەوەی لێخۆشبوونی خودایی بەدەست هێنابێت
3- دڵی هەموو نەوەکانى ئادەم لە نێوان دوو پەنجەن لە پەنجەکانى خوداى میهرەبان (الرحمان)، وەکو یەک دڵ، بە ویستی خۆی دڵەکان هەڵدەگێڕێتەوە بۆ هەر مەبەستێک بیەوێت
4- بۆیە ئەگەر داواتان لە الله كرد؛ داوای فیردەوسی لێبكەن
5- هەرکەسێک بڵێت: ڕازیم بەوەى ( الله ) پەروەردگارم بێت، ئیسلام ئاینم بێت، وموحەمەد پێغەمبەرم بێت؛ ئەوا چوونە بەهەشت بۆ ئەو کەسە مسۆگەر دەبێت
6- حەوت كەس خوای گەورە دەیانخاتە ژێر سێبەری خۆی لە ڕۆژێكدا هیچ سێبەرێك نییە جگە لە سێبەر ئەو