إعدادات العرض
1- دوو سیفەتت تێدایە خواى گەورە خۆشی دەوێن: ژیری و لەسەرخۆیی
2- ئەی خەڵکینە، نەرم ونیان بن دەرهەق بە خۆتان، ئێوە نە بانگی نەبیست ونە (بانگی) ئامادەنەبوو دەکەن، ئەو لەگەڵ ئێوەیە، ئەو دەبیستێت ونزیکە
3- ئەگەر خواى گەورە بیەوێت خەڵکانێک سزا بدات، سزاکە دادەبەزێتە نێو هەموو ئەوانەى لە نێوانیاندان، پاشان بە پێی کردەوەکانیان زیندوو دەکرێنەوە
4- نزای: ( اللهم إني أسألك فعل الخيرات، وترك المنكرات، وحب المساكين، وأن تغفر لي وترحمني، وإذا أردت فتنة في قوم فتوفني غير مفتون، وأسألك حبك وحب من يحبك، وحب عمل يقرب إلى حبك )
5- کاتێک خواى گەورە ئادەمی دروستکرد لە بەهەشتدا، وازی لێی هێنا بە پێی ویستی خۆی، ئیبلیس بە دەوریدا سووڕی دەخوارد وسەیری دەکرد، وکاتێک بینی ناوی بۆشە؛ زانی کە دروستکراوێکی لاوازە
6- ئەگەر خواى گەورە بەندەیەکی خۆش بوێت، بانگی جبریل دەکات: خواى گەورە فڵانی خۆشدەوێت، تۆیش خۆشت بوێ، بۆیە جبریلیش خۆشی دەوێت، وبانگی نیشتەجێبووانی ئاسمان (فریشتەکان) دەکات: خواى گەورە فڵانی خۆشدەوێت، ئێوەش خۆشتان بوێ، بۆیە ئەهلی ئاسمانیش خۆشیان دەوێ، وپاشان ڕەزامەندی پێدەبەخشرێت لەسەر زەویدا
7- ئەگەر بەندەکەم (هێندەى) بستێک لە من نزیک بێتەوە؛ ئەوا من (هێندەى) باڵێک لێی نزیک دەبمەوە، وئەگەر (هێندەى) باڵێک لێم نزیک بێتەوە؛ ئەوا من (هێندەی) دوو باڵ لێی نزیک دەبمەوە، وئەگەر بە ڕێ کردن بۆ لای من بێت؛ ئەوا من بە هەروەلە بۆ لای ئەو دێم
8- هەرکەسێک حەز بە دیداری خودا بکات؛ خواى گەورەیش حەز بە دیداری ئەو دەکات، وهەرکەسێک حەز بە دیداری خودا نەکات؛ خواى گەورەیش حەز بە دیداری ئەو ناکات
9- خواى گەورە (ئەلموسەعیر:المسعر) -و- (ئەلقابیز:القابض) -و- (ئەلباسیت:الباسط) -و- (ئەلڕەزاق:الرازق)ە، من هیوام ئەوەیە کە بگەمە لای خواى گەورە وهیچ یەکێک لە ئێوە داواکاریەکی نەبێت (لە دژی من) لە خوێن وماڵ
10- خوای گەورە بەشەرم وداپۆشەرە (حيي وستير)ە، شەرم وداپۆشینی خۆشدەوێت، ئەگەر یەکێکتان خۆی شۆرد ئەوا با خۆی دابپۆشێت
11- خواى گەورە فەرمووی: ئەگەر بەندەکەم (هێندەى) بستێک لە من نزیک بێتەوە؛ ئەوا من (هێندەى) باڵێک لێی نزیک دەبمەوە، وئەگەر (هێندەى) باڵێک لێم نزیک بێتەوە؛ ئەوا من (هێندەی) دوو باڵ لێی نزیک دەبمەوە، وئەگەر (هێندەى) دوو باڵ لێم نزیک بێتەوە؛ ئەوا من بە خێرایی بەرەو لای دێم
12- خەولە هات بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- سکاڵای دەکرد سەبارەت بە مێردەکەى، نەمدەزانی چی دەڵێت
13- خواى گەورە دەیخوڵقێنێت هەموو دروستکارێک وئەوەى دروستی دەکات
14- خودا پزیشکە، تۆ پیاوێکی نەرمونیانی، پزیشکی ئەو زاتەیە کە خوڵقاندوویەتی
15- بەهەشت ودۆزەخ گفتوگۆیان کرد، دۆزەخ ووتی: تایبەتکراوم بە خۆبەگەورە زانەکان، وملهوڕەکان، وبەهەشت ووتی: بۆچی تەنها لاواز وبێبایەخ پێدراوەکان وسادەکان لە خەڵکی
16- خەڵکی (یان فەرمووی: بەندەکان) حەشر دەکرێن لە ڕۆژی قیامەتدا، بە ڕووتی وخەتەنە نەکراوی وهیچ شتێکیان پێ نییە
17- خواى گەورە بەڕەحمترە بەرامبەر بە بەندەکانى زیاتر لەم دایکە بەرامبەر منداڵەکەى
18- كاتێک سەگێک سووڕی دەخوارد بە دەوری بیرێکدا خەریک تینوێتی بیکوژێت، زیناکەرێک لە زیناکەرەکانى بەنی ئیسرائیل (سەگەکەى) بینی؛ پێڵاوەکە داکەند وپڕی کرد لە ئاو ودای بە سەگەکە بۆئەوەى بیخواتەوە؛ بەهۆی ئەمەوە (خواى گەورە) لێی خۆش بوو
19- ئیمان -باوەڕ- یەمانە وحیکمەت -دانایی- یەمانیە
20- ئەی ئەبو عائیشە، سێ شت هەیە ئەگەر کەسێک یەکێکیان بڵێت؛ ئەوا درۆیەکی گەورەی کردووە دژی خواى گەورە