إعدادات العرض
1- ھەرکەسێک خۆی بە خەڵکانێک بچوێنێت؛ ئەوا بە یەکێک لە ئەوان دادەنرێت
2- ڕەوا نییە بۆ هیچ مسوڵمانێک کە قسە دابڕێت لە گەڵ برا مسوڵمانی بکات لە سەرووی سێ شەو، کاتێک بەیەک دەگەن؛ ئەم ڕوودەکات بەملاوە وئەویش ڕوودەکات بەولاوە، وچاکترینیان ئەوەیانە کە دەستپێشخەری دەکات لە سەلامکردن
3- ئەوەی زیان بە مسوڵمانێک بگەیەنێت؛ ئەوا خوای گەورە زیان بە ئەو کەسە دەگەیەنێت، وئەوەی ناڕەحەتیەک بهێنێتە سەر مسوڵمانێک؛ ئەوا خوای گەورە ناڕەحەتی دەهێنیتە سەر ئەو کەسە
4- مرۆڤ لە سەر ئاینی هاوڕێکەیەتی؛ بۆیە با هەریەکێکتان سەیر بکات وبزانێت هاوڕێیەتی کێ دەکات
5- شوێنی ڕێبازی ئەوانەی پێش خۆتان دەکەون، وخۆتان بە ئەوان دەچوێنن هەروەکو چۆن سەری تیرەکان بە یەکتری دەچن هەتا ئەگەر ئەوان بچنە ناو کونی بزن مژۆکێکەوە ئێوەش شوێنیان دەکەون، ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا، جولەکە ونەسڕانیەکان؟ فەرمووی: ئەی کێ؟(واتە: بەڵێ، ئەوان)
6- شەش مافى مسوڵمان لەسەر مسوڵمان: ئەگەر پێی گەیشت سەلامی لێبکات، ئەگەر داوەتی کرد وەڵامی بداتەوە، ئەگەر داواى ئامۆژگاری لێکردیت ئامۆژگاری بکە، ئەگەر پژمی و ووتی: ( الحمد لله ) وەڵامی بدەرەوە، ئەگەر نەخۆش کەوت سەردانی بکە، ئەگەر مرد شوێنی جەنازەکەى بکەوە
7- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەفرەتی کردووە لەو پیاوانەى کە جل وپۆشاکی ئافرەتان لەبەر دەکەن، ولە ئەو ئافرەتانەى کە جل وپۆشاکی پیاوان لەبەر دەکەن
8- جولەکە ونەسڕانیەکان مووەکانیان بۆیە ناکەن، بۆیە پێچەوانەى ئەوان بکەن
9- فەرمانم پێنەکراوە مزگەوتی بڵند دروست بکەم
10- من بەرپرسیار نیم وبەریئم لە هەرمسوڵمانێک کە لە نێو موشریکەکاندا دەژێت
11- بەدڵنیاییەوە جولەکەکان ونەسڕانیەکان دەردەکەم لە دورگەی عەرەب هەتاوەکو تەنها مسوڵمانان تێیدا دەمێننەوە
12- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە پەلەپیتکە، وفەرمووی: نە ڕاو دەکوژێـت، ونە زیان بە دوژمن دەگەیەنێت، بەڵکو چاو کوێر دەکات، وددان دەشکێنێت
13- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەفرەتی کردووە لە ژنائاسا لە پیاوەکان، ولە پیاوئاسا لە ئافرەتان، وفەرمووی: دەریانبکەن لە ماڵەکانتان
14- کۆچکردن -هیجرەت- ناوەستێت هەتاوەکو جەنگ کردن دژی کافرەکان بەردەوام بێت