إعدادات العرض
1- جوێن بە مردووەکان مەدەن، چونکە ئەوان گەیشتن بەو کردەوانەی کە ئەنجامیاندا
2- ئایا نازانیت کە ئیسلام هەموو کردەوە خراپەکانی پێش خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە، وکۆچ کردن هەموو کردەوە خراپەکانی پێش خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە، وحەج کردن هەموو کردەوە خراپەکانی پێش خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە؟
3- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەریئبوونی خۆی ڕاگەیاند لە: سالیقە وحالیقە وشاقە
4- ئەوەى ئامادەی جەنازە بێت ونوێژی لەسەر بکات؛ ئەوا قیراتێکی بۆ هەیە، وئەوەى ئامادە بێت هەتا لە گۆڕ دادەنرێت؛ ئەوا دوو قیراتی بۆ هەیە، ووترا: دوو قیرات چییە؟ فەرمووی: وەکو دوو چیای مەزن
5- ئەمە وەسفی خێر وچاکەیتان کرد، بۆیە بەهەشتی بۆ مسۆگەر کرا، وئەوی تر وەسفی شەڕ وخراپەیتان کرد، بۆیە دۆزەخی بۆ مسۆگەر کرا، ئێوە شاهێدیدەری خودان لەسەر زەوی
6- ئەم ئومەتە لە نێو گۆڕەکانیان تاقیدەکرێنەوە، ئەگەر نەبێتە هۆی ئەوەی واز لە گۆڕدانانى یەکتر بهێنن؛ ئەوا داوام لە خودا دەکرد کە سزای گۆڕ ببیستن بەو شێوەیەی کە من دەیبستم
7- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هاتە ژوورەوە بۆ لامان کاتێک کچەکەى کۆچی دوایی کرد، وفەرمووی: سێ یان پێنج جار یان زیاتر بیشۆن -ئەگەر پێتان باش بوو- بە ئاو وگڵای کنار، وبۆ شۆردنی کۆتا جار هەندێک کافور بۆ ئاوەکە زیاد بکەن (تێکەڵی بکەن)؛ ئەگەر تەواو بوون (لە شۆردنی) ئاگادارم بکەنەوە
8- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی حەوت شتی پێکردن، ونەهی لێکردین لە حەوت شت
9- پەلە بکەن لە گۆڕدانانى جەنازە، ئەگەر چاکەکار بێت؛ ئەوا بەرەو خێرێک پێشی دەخەن، وئەگەر جگە لەوە بێت؛ ئەوا شەڕێکە لەسەر گەردنی خۆتان لای دەبەن
10- نەهیمان لێکراوە لە شوێنکەوتنی جەنازە، بەڵام زۆر جەختیشمان لەسەر نەکرایەوە
11- خودا ئەوەى بیباتەوە موڵکی خۆیەتی وئەوەیشی بیبەخشێت هەر موڵکی خۆیەتی، وهەموو شتێک لە لای ئەو کۆتایی وئەجەلێکی دیاریکراوی هەیە؛ بۆیە ئارام بگرە وداوای پاداشت بکە
12- بەڕاستی ئارامگرتن لە کاتى یەکەم کارەساتدایە
13- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی کرد لەسەر نەجاشی، ومنیش لە ڕیزی دووەم یان سێیەم بووم
14- نزاى: ( اللهم اغفر لحينا وميتنا، وصغيرنا وكبيرنا، وذكرنا وأنثانا، وشاهدنا وغائبنا، اللهم من أحييته منا فأحيه على الإسلام، ومن توفيته منا فتوفه على الإيمان، اللهم لا تحرمنا أجره، ولا تفتنا بعده )
15- نزاى: ( اللهم إن فلان ابن فلان في ذمتك وحبل جوارك، فقه فتنة القبر، وعذاب النار، وأنت أهل الوفاء والحمد؛ اللهم فاغفر له وارحمه، إنك أنت الغفور الرحيم )
16- چاوەکان فرمێسک دەڕێژن ودڵ تەنگ دەبێت، وهیچ شتێک ناڵێین مەگەر ئەوە نەبێت کە پەروەردگارمان لێی ڕازییە، وئێمە بەهۆی جیابوونەوەى تۆ دڵتەنگین ئەی ئیبراهیم
17- لە پشتی پێغەمبەرەوە نوێژم کرد -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر (جەنازەى) ئافرەتێک کە لە ماوەی زەیستانیدا کۆچی دوایی کرد؛ لە لای ناوەڕاستی لاشەی وەستا
18- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کفن کرا لە چەند جلێکی سپی یەمەنی، نە لە جلی قۆڵدار کفن کرا ونە عەمامەى لەسەر بوو
19- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی مردنی نەجاشی ئاشکرا کرد لەو ڕۆژەی کە تێیدا مرد، بەرەو موسەڵا دەرچوو، وڕیزەکانی ڕێکخست، وچوار جار تەکبیرەی کرد
20- هەرکەسێک مردوویەک بشوات؛ وسەبارەتی بێدەنگ بێت، خواى گەورە چل جار لێی خۆشدەبێت
21- هەرکەسێک حەز بە دیداری خودا بکات؛ خواى گەورەیش حەز بە دیداری ئەو دەکات، وهەرکەسێک حەز بە دیداری خودا نەکات؛ خواى گەورەیش حەز بە دیداری ئەو ناکات
22- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەرچوو ونزای کرد بۆ کوژراوەکانى جەنگی ئوحود پاش هەشت ساڵ وەکو ئەوە وابێت ماڵئاوایی بکات لە زیندووەکان ومردووەکان
23- هەرمسوڵمانێک چوار کەس شاهێدی بۆ بدەن لەسەر خێر وچاکە بوونی، خواى گەورە دەیکاتە بەهەشتەوە
24- عبداللەی کوڕی ئەبی ئەوفا چوار تەکبیرەی کرد لەسەر جەنازەی کچەکەى، پاش چوارەم تەکبیرە وەستا وەکو ماوەی نێوان دوو تەکبیرە؛ داواى لێخشۆشبوونی بۆی دەکرد ونزای دەکرد، پاشان ووتی: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەمەى ئەنجامدەدا
25- هەرکەسێک بمرێت وئەوانەى لەسەری دەوەستن ودەگرین بڵێن: چی شاخێک (مەزنێک) بوو، چی پاڵپشتێک (هاوکارێک) بوو، یان هاوشێوەى ئەمانە؛ ئەوا دوو فریشتەى بۆ دەستنیشان دەکرێت بە مستەکۆڵە لە سینگی دەدەن ودەڵێن: ئایا بەو شێوەیە بوویت؟
26- لەو شتانەى پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وەسیەتی سەبارەت کردین: سەرپێچی فەرمانەکانى نەکەین لە هەر چاکەیەکدا، وچڕنووک لە دەموچاومان نەدەین، وهاوار نەکەین -بۆ دەربڕینی ناڕەزایی-، وجلەکانمان نەدڕین، وقژمان پەرش وبڵاو نەکەینەوە
27- بڵێ: ( السلام على أهل الديار من المؤمنين والمسلمين، ويرحم الله المستقدمين منا والمستأخرين، وإنا إن شاء الله بكم للاحقون )