إعدادات العرض
1- پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- لە ماڵەوە چی دەکرد؟ ووتی: خزمەتی خێزانەکەى دەکرد، ئەگەر کاتی نوێژ بووایە؛ دەردەچوو بۆ نوێژکردن
2- دەست لە هیچ دیباج وئاوریشمێک نەداوە نەرمتر بێت لە ناولەپی پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم
3- هەرگیز پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- بە دەستەکانى لە هیچ شتێکی نەداوە، ونە ئافرەت ونە خزمەتکار، مەگەر لە جیهاد کردندا بێت لە پێناو خواى گەورە
4- ئایا هیچ ڕۆژێکت بەسەردا هاتووە ناڕەحەتتر لە ڕۆژی (جەنگی) ئوحود؟ فەرمووی: زۆر ناڕەحەتی وئازارم بینی بە دەستی قەومەکەت؛ ناڕەحەتترینی ئەوەى بەرامبەر من کردیان لە ڕۆژی عەقەبە بوو
5- دەنگی پێغەمبەری خودام بیست -صلى اللە علیە وسلم- هەستم کرد لاوازییەکی تێدایە بەهۆی برسێتیەوە، ئایا هیچ شتێکت لە لا هەیە؟ ووتی: بەڵێ
6- جولەکە ئەگەر ئافرەتەکانیان تووشی سوڕی مانگانە بووایەن خواردنیان لەگەڵیان نەدەخوارد، ولە خانووەکان لەگەڵیان نەدەمانەوە
7- کات سوڕانەوەى تەواو کرد وگەڕایەوە وەکو ئەو ڕۆژەی خواى گەورە ئاسمانەکان وزەوی دروستکرد: ساڵێک دوازدە مانگە، چوار مانگیان حەرامکراون (پیرۆزن): سیانیان لەدوای یەکن: (زو ئەلقەعدە:ذُو القَعْدَةِ)، و (زو ئەلحیجە:ذُو الحَجَّةِ)، و (موحەرەم:المحرمُ)، و(ڕەجەبی موزەر:رَجَبُ مُضَرَ)
8- کاتێک ڕۆژی جەنگی بەدر بوو پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سەیری موشریکەکانی کرد؛ هەزار کەس بوون، وهاوەڵانی سێ سەد ونۆزدە پیاو بوون
9- لە لای پێغەمبەری خودا بووین -صلى اللە علیە وسلم- وقورئانمان کۆدەکردەوە لە کاغەزەکانەوە، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: توبا بۆ شام
10- ئامادەی نوێژی جەژن بووم لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، دەستیکرد بە نوێژکردن پێش وتاردان، بە بێ ئەوەى بانگ بدرێت وقامەت بکرێت، پاشان هەستا پشتی بەستبوو بە بیلال (لە وەستانەکەیدا)، فەرمانیکرد بە تەقواى خواى گەورە، وئامۆژگاری خەڵکی کرد کە گوێڕایەڵی خوای گەورە بن، وڕێنموێنی خەڵکی کرد و بەبیریانی هێنایەوە
11- پێغەمبەری خودام بینی -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی دەکرد، ودەنگێک لە سینگیەوە دەردەچوو وەکو دەنگی بەردەئاش بەهۆی گریانیەوە -صلى اللە علیە وسلم
12- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- (کاتێک منداڵ بوو) جبریل -صلى الله علیه وسلم- هات بۆ لای لەکاتێکدا لەگەڵ منداڵەکان یاری دەکرد، وبردی وڕایخست بەسەر زەویدا، وسینگی لەتکرد، ودڵی دەرهێنا، وپارچە خوێنێکی (لە نێو دڵی) دەرهێنا وفەرمووی: ئەمە بەشی شەیتانە لە تۆدا
13- وازیان لێبهێنە ئەی ئەبوبەکر؛ ئەم ڕۆژانە جەژنن، وئەو ڕۆژانە ڕۆژی مینا بوون
14- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- تفی کرد بەسەر پێی عەمرو کوڕی موعاز کاتێک پچڕا وبریندار بوو؛ چاک بوویەوە
15- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەستی مەسحکرد بەسەر ڕوومدا ونزای بۆمکرد
16- یەزیدی کوڕی ئەسوەد نوێژی بەیانی کرد لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، پاشان خەڵکی بەپەلە هەستان ودەستی پێغەمبەریان گرت -صلى اللە علیە وسلم- ودەیانهێنا بەسەر ڕوویان، دەڵێت: منیش دەستیم هێنا بەسەر ڕوومدا، ساردتر بوو لە بەفر، وبۆنی خۆشتر بوو لە میسک
17- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات بۆ ماڵمان ونیوەڕۆ لە ماڵمان خەوت، کاتێک خەوتبوو ئارەقی دەکرد، ودایکم (بوتڵێکی بچووکی) شووشەی هێنا، ئارەقەکەى تێدا کۆدەکردەوە
18- ئەی پێغەمبەری خودا، کوڕی خوشکەکەم نەخۆشە، بۆیە مەسحی بەسەر سەرمدا کرد ونزای بەرەکەتی بۆم کرد، پاشان دەستنوێژی گرت، ولە (ئاوی) دەستنوێژەکەیم خواردەوە، پاشان لە پشتیەوە وەستام وسەیری مۆری پێغەمبەرایەتیم کرد لە نێوان شانەکانى، وەکو هێلکەى کۆتر بوو
19- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێمی فەرموو: (لێم نزیک بەرەوە)، منیش لێی نزیک بوومەوە
20- ئایا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- داواى لێخۆشبوونی بۆت کرد؟ ووتی: بەڵێ، پاشان ئەم ئایەتەى خوێندەوە: {وَاسْتَغْفِرْ لِذَنْبِكَ وَلِلْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ}
21- لە پێناو خواى گەورە ترسێندرام لەکاتێکدا کەس نەدەترسێنرا، ولە پێناوى خواى گەورە ئازار درام لەکاتێکدا کەس ئازار نەدەدرا، جارێکیان سی ڕۆژ وشەو هات بەسەرمدا من وبیلال هیچ خواردنێکمان نەبوو کە بوونەوەر بیخوات مەگەر شتێک نەبێت داپۆشرا بوو لە ژێر باڵی بیلالدا
22- ئافرەتێک شتێک لە ئەقڵیدا هەبوو، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، یارمەتی تۆم دەوێت لە شتێکی دیاریکراودا، فەرمووی: ئەی دایکی فڵان، هەر ڕێگایەک دیاری بکە کە دەتەوێت؛ بۆئەوەى پێداویستیەکەت بۆ جێبەجێ بکەم
23- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حەجی کرد لەسەر زینەیەکی کۆن، وڕاخەرێک نرخەکەى چوار درهەم دەکات یان نایکات، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: خودایە، حەجێک ئەنجام بدەم ڕیای تێدا نەبێت وبۆ ناوبانگ دەرکردن نەبێت
24- جوێندەر ودەمشڕ نەبووە، وکەسێک نەبووە دەنگی بەرز بکاتەوە (بەسەر خەڵکی) لە بازاڕەکاندا، وخراپەی ئەنجام نەدەدا بەرامبەر بە خراپە (کە دەرهەقی کرابێت)، بەڵکو لێبووردە بوو و (لە خەڵکی) خۆش دەبوو
25- هیوادار نییم هیچ کەسێک بە ئاسانی بمرێت پاش ئەوەى سەختی مردنی پێغەمبەری خودام بینی -صلى اللە علیە وسلم
26- کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کۆچی دواییکرد، ووتیان: لە کوێ لە گۆڕ دابنرێت؟ ئەبوبەکر ووتی: لەو شوێنەى تێیدا مردووە
27- ئەبو بەکر هاتە ژوورەوە بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پاش ئەوەى کۆچی دواییکرد، دەمی خستە نێوچەوانی، ودەستی خستە لاجانگی، ووتی: ئەی پێغەمبەرەکەم، ئەی هاوڕێ نزیکەکەم، ئەی باشترین هاوڕێی هەڵبژێردراوم
28- لەو ڕۆژەى پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هاتە نێو مەدینەوە؛ هەموو شتێک ڕۆشنا بوویەوە، وئەو ڕۆژەى تێیدا مرد؛ هەموو شتێک تێیدا (لە مەدینەدا) تاریک بوویەوە
29- نابێت میراتگرانم دینار ودرهەم دابەش بکەن (لە نێو خۆیاندا)، ئەوەى جێم هێشتووە خەرجیە لەسەر خێزانەکانم وفەرماندەرەکەم، (وئەوەى دەمێنێتەوە) بۆ خێرکردن خەرجدەکرێت
30- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هیچ شتێکی جێنەهێشت نە دینار ونە درهەم ونە مەڕ ونە وشتر، ولە (میراتدا) وەسیەتی سەبارەت بە هیچ شتێک نەکرد
31- هيچ پێغەمبەرێک نەمردووە هەتاوەکو شوێنکەى پێ نیشاندەدرێت لە بەهەشتدا، پاشان بژاردەى پێدەدرێت، کاتێک نەخۆش بوو، وسەری لەسەر ڕانم بوو لەهۆی خۆی چوو، پاشان خەبەری هاتەوە پاشان سەیری بنمیچی خانووەکەى کرد، پاشان فەرمووی: خودایە، هاوەڵانی سەرەوە
32- پرسیارم لە عبداللەی کوڕی عەمرو کرد لە خراپترین شت کە موشریکەکان بەرامبەر پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەنجامیاندا، ووتی: عوقبەی کوڕی ئەبی موعیتم بینی، هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەکاتێکدا ئەو -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی دەکرد، جلەکەى توند کرد لە ملی (بۆئەوەى) بە توندی بیخنکێنێت
33- خودایە، من خۆشم دەوێت؛ تۆیش خۆشت بوێ، وهەرکەسێک خۆشی دەوێت؛ تۆیش خۆشت بوێ
34- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هاوسەرگیری نەکرد بەسەر خەدیجە هەتاوەکو کۆچی دواییکرد
35- ئەی عائیش، ئەوە جبریلە سەلامت لێدەکات، ووتم: وعليه السلام ورحمة الله وبركاته، ئەوەى تۆ دەیبینی؛ من نایبینم
36- زۆر لە پیاوان پێگەیشتوون وکامڵبوون، بەڵام هیچ لە ئافرەتان پێنەگەیشتن وکامڵ نەبوون جگە لە: ئاسیەى هاوسەری فیرعەون، ومەریەمی کچی عیمران، وفەزڵ وپلەپایەی عائیشە بەسەر ئافرەتانەوە وەکو فەزڵی نانەوڵاوە بەسەر خواردنەکانى ترەوە
37- من دەزانم چی کاتێک لێم ڕازیت، وچی کاتێک لە من توڕەیت
38- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وازى لە هەندێک کردەوە دەهێنا لەکاتێکدا حەزی دەکرد ئەنجامی بدات، ئەمیش لە ترسی ئەوەی خەڵکیش لەوەیە ئەنجامی بدەن؛ بۆیە لەسەریان فەرز بکرێت
39- ئایا باسی نەخۆشیەکەى پێغەمبەری خودام بۆ دەکەیت -صلى اللە علیە وسلم-؟ ووتی: بەڵێ، نەخۆشیەکەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەختتر بوو، فەرمووی: ئایا خەڵکی نوێژیان ئەنجامداوە؟ ووتمان: نەخێر، چاوەڕێی تۆ دەکەن
40- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەلیمەى پێشکەشکرد پاش (هاوسەرگیری لەگەڵ) یەکێک لە خێزانەکانی بە دوو مود لە جۆ
41- هیچ کەموکورتیت نییە لە لای خێزانەکەت، وئەگەر ویستت حەوت (شەو) بۆ تۆ دادەنێم، وئەگەر حەوت (شەو) بۆ تۆ دابنێم؛ حەوت (شەو) بۆ هاوسەرەکانى تریشم دادەنێم
42- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- حەزی لە شیرینی وهەنگوین بوو، ئەگەر نوێژی عەسری ئەنجامبدایە؛ سەردانى خێزانەکانى دەکرد، ولێیان نزیک دەبووەوە، جارێکیان سەردانى حەفسەی کرد، بۆ ماوەیەکی زیاتر لە ماوەى ئاسایی لە لای مایەوە
43- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە کۆتا نەخۆشیدا کە تێیدا کۆچی دواییکرد؛ پرسیاری دەکرد ودەیفەرموو: من لە کوێ دەبم سبەینێ؟، من لە کوێ دەبم سبەینێ؟، مەبەستی ئەو ڕۆژە بوو کە لە لای عائیشە دەمێنێتەوە، بۆیە خێزانەکانى ڕوخسەتیان پێیدا لە هەر شوێنێک بێت کە خۆی دەیەوێت
44- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر مەبەستی سەفەرێکی بووایە؛ تیروپشکی دەکرد لە نێوان خێزانەکانى، هەرکامێکیان لە تیروپشکەکە دەربچووایە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەگەڵ خۆیدا دەیبرد
45- من یەکەم لەسەر ئەژنۆ دەکەوم لە پێش پەروەردگاری میهرەبان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ناکۆکیەکان لە ڕۆژی قیامەتدا