إعدادات العرض
1- پیاوێکی بۆ لا هێنرا، پێی ووترا: ئەمە فڵانە ڕیشی مەی (ئارەقی) لێ دەتکێتە خوارەوە، ووتی: ئێمە نەهیمان لێکراوە لەوە سیخوڕی بکەین، بەڵام ئەگەر شتێکی ئاشکرامان بۆ دەرکەوت؛ بە پێی ئەوە کردەوە جێبەجێ دەکەین
2- حەڵاڵ نییە بۆ مسوڵمانێک کە سێ (ڕۆژ) زیاتر دەنگ لە براکەى داببڕێت، هەرکەسێک سێ (ڕۆژ) زیاتر دەنگ داببڕێت؛ وبمرێت دەچێتە دۆزەخەوە
3- خواى گەورە ئازاری ئەوانە دەدات؛ کە ئازاری خەڵکی دەدەن لە دونیادا
4- هەرکەسێک لە غوڵامەکەى بدات یان زلەى لێبدات بەهۆی شتێکەوە کە نەیکردووە؛ کەفارەتەکەى ئەوەیە ئازادی بکات
5- حەرامبوونی ئافرەتانى موجاهیدەکان لەسەر نەڕۆیشتووان (بۆ جیهاد) وەکو حەرامبوونی دایکیانە لەسەریان
6- ئەگەر یەکێکتان خزمەتکارەکەى خواردنەکەى بۆی هێنا، ئەگەر داواى لێنەکرد بۆئەوەی لەگەڵیدا دابنیشێت، ئەوا با پاروویەک یان دووانی پێبدات، چونکە ئەو ئامادەى کردبوو
7- ئەوەی سپاردە نەپارێزێت؛ باوەڕی نییە، وئەوەی پەیمان بشكێنێت؛ ئاینی نییە
8- وشەیەکت ووت ئەگەر تێکەڵ بکرێت لەگەڵ ئاوی دەریادا ئەوا پیسی دەکات!
9- حەسودی مەبەن، ونەجش^ لەیەکتری مەکەن، وڕقتان لەیەک نەبێتەوە، ولەیەک دامەبڕێن، وبا هیچ یەکێک لە ئێوە مامەڵە نەکات بەسەر مامەڵەی كەسێكی ترتانەوە، وهەموو ببنە بەندەی خوا وبرای یەکتر
10- نەفرەتکارەکان نە دەبنە شەفاعەتکار، ونە دەبنە شاهێدیدەر لە ڕۆژی قیامەتدا
11- ئەو کەسەی لە نێو ئێوەدا لە لای من خۆشەویستترە ولە دانیشتنی من نزیکترە لە ڕۆژی قیامەتدا؛ ئەو کەسەتانە کە جوانترین ڕەوشتی هەیە
12- جوێندەر ودەمشڕ نەبووە، وکەسێک نەبووە دەنگی بەرز بکاتەوە (بەسەر خەڵکی) لە بازاڕەکاندا، وخراپەی ئەنجام نەدەدا بەرامبەر بە خراپە (کە دەرهەقی کرابێت)، بەڵکو لێبووردە بوو و (لە خەڵکی) خۆش دەبوو
13- من تەنها بۆ ئەوە نێردراوم كە ڕەوشتە جوانەكان كامڵ بكەم