إعدادات العرض
1- جبریل بەردەوام ئامۆژگاری دەکردم سەبارەت بە دراوسێ؛ هەتا گومانم وابوو کە دەیکات بە میراتگریش
2- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە نەزر کردن، وفەرمووی: بە دڵنیاییەوە نەزر کردن خێر ناهێنێت، بەڵکو تەنها هەندێک شت بەهۆیەوە لە کەسی ڕەزیل دەردەهێنرێت
3- من والله بە ویستی خوای گەورە، سوێند بخۆم لە سەر شتێک، کە ببینم جگە لەوە باشترە؛ ئەوا ئەوەیان کە باشترە جێبەجێی دەکەم، وکەفارەتی سوێندەکەم دەدەم
4- ئەوەی سوێند بخوات کە ئەگەر سوێندەکەی جێبەجێ نەبێت ئەوا لە سەر ئاینێکە جگە لە ئاینی ئیسلام بە درۆ یان بە ئەنقەستەوە بیڵێت؛ ئەوا خۆی لەسەر ئەو ئاینەیە کە وتوویەتی
5- ئەوەی پێی خۆشە کە خوای گەورە ڕزگاری بکات لە غەم وناڕەحەتی ڕۆژی قیامەت؛ ئەوا با داواکردنی قەرز دوا بخات یان لە قەرزەکە خۆش بێت (لە کەسێک کە باری دارایی خراپە)
6- ئەی پێغەمبەری خودا، دوو دراوسێم هەیە، بە کامیان ببەخشم؟ فەرمووی: بە ئەوەیان کە دەرگاکەی لە تۆوە نزیکترە
7- هیجرەت نیە لە پاش فەتح، بەڵام جیهاد ونیەتە، وئەگەر داواتان لێکرا بۆ دەرچوون بە پەلە بۆ گۆڕەپانی جەنگ ئەوا دەربچن
8- هەرکەسێک بە سوێند مافى ڕەوای مسوڵمانێک بۆ خۆی زەوت بکات؛ ئەوا خواى گەورە سزای دۆزەخ بۆ ئەو کەسە واجب دەکات، وچوونە بەهەشتی لەسەر حەرام دەکات
9- هەرکەسێک بە ستەم بستێک زەوی داگیر بکات؛ ملی تەوق دەکرێت بە حەوت چینی ناخی زەویدا
10- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە: لە (مونابەزە - المنابذة) ولە (مولامەسە - الملامسة)
11- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە فرۆشتنی بەرووبومەکان هەتاوەکو پێدەگەن. ووترا: پێدەگەن واتای چییە؟ فەرمووی: هەتا سوور دەبێت، چی دەکەن ئەگەر خودا بەرووبومەکانتان لێبگرێتەوە وپێتان نەبەخشێت، ئایا بۆچی یەکێکتان پارەی براکەی بۆ خۆی حەڵاڵ دەکات؟
12- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە فرۆشتنی بەرووبوم هەتاوەکو چاک دەبن وپێدەگەن، نەهی کردووە لە کڕیار وفرۆشیار کە خۆیان تێوە بگلێنن لەم جۆرە بازرگانیە
13- گۆڕینەوەى ئاڵتون بە ئاڵتون ڕیبایە مەگەر دەست بە دەست بێت لەو شوێنەدا، گۆڕینەوەى زیو بە زیو ڕیبایە مەگەر دەست بە دەست بێت لەو شوێنەدا، گۆڕینەوەى گەنم بە گەنم ڕیبایە مەگەر دەست بە دەست بێت لەو شوێنەدا، گۆڕینەوەى جۆ بە جۆ ڕیبایە مەگەر دەست بە دەست بێت لەو شوێنەدا
14- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لەوەی بەرهەمەکانى کەسی گوندنشین (کەسی دەرەی شار) بفرۆشێت لە لایەن کەسی نیشتەجێووی شارەوە، ومامەڵە بە نەجش مەکەن، ونابێت مسوڵمانێک بڕێک پارەی زیاتر بدات بۆ کڕینی شتومەکێک کە برا مسوڵمانەکەى پێش ئەو لە کڕینیدایە، ونابێت مسوڵمان بچێتە داخوازى ئافرەتێک کە برا مسوڵمانی پێش ئەو لە داخوازیدایە
15- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە گۆڕینەوەی ئاڵتون بە زیو لەسەر بنەمای قەرزکردن
16- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە: لە فرۆشتنی زیو بە زیو، ولە ئاڵتون بە ئاڵتون، مەگەر کێشیان یەکسان بێت، وفەرمانى پێمانکرد بە کڕینی زیو بە ئاڵتون یان کڕینی ئاڵتون بە زیو بە هەر شێوەیەک ویستمان
17- هەر خاوەنی زێڕ وزيوێك مافەکەى (زەکاتەکەی) نەدات له ڕۆژی قيامەتدا پلێتی ئاگرينى بۆ ئامادە دەكرێت كه له ئاگرى دۆزەخدا سوور کراوەتەوە، لاتەنیشت و نێوچاوان وپشتی پێ داخ دەکرێت
18- هەرکەسێک سوێندی خوارد، و ووتی: من پەیوەندیم بە ئیسلامەوە نەماوە وبەریئم لێی، ئەگەر درۆ بکات؛ ئەوا خۆی بەو شێوەیە کە وتوویەتی، وئەگەر ڕاست بکات؛ ئەوا بە سەلامەتی ناگەڕێتەوە بۆ ئیسلام
19- بەخشینی خەڵات بەهۆی پێشبڕکێوە تەنها ڕێگەپێدراوە لە کێبڕکێی: وشتر یان ئەسپ یان تیر هاویشتن
20- سەعدی کوڕی عوبادە داواى فەتوادانى لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد سەبارەت بە نەزرێک کە لەسەر دایکی کە دەبوو جێبەجێی بکات، بۆیە کۆچی دوایی کرد بێ ئەوەى نەزرەکەى جێبەجێ بکات، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: لە جیاتی ئەو (نەزرەکە) جێبەجێی بکە
21- هەرکەسێک سوێندێک کە لەسەریەتی بە درۆوە بیخوات بۆ زەوتکردنی سامانى مسوڵمانێک بە ناهەق؛ ئەوا بە خواى گەورە دەگات وئەو (زاتە) لێی توڕەیە
22- هەرکەسێک سوێندێک کە لەسەریەتی بە درۆوە بیخوات بۆ زەوتکردنی سامانى مسوڵمانێک بە ناهەق؛ ئەوا بە خواى گەورە دەگات وئەو (زاتە) لێی توڕەیە
23- خوشکێکم نەزری کرد لەسەر ئەوەى کە بە پێی پەتیەوە بچێت بۆ ماڵی خودا، وفەرمانی پێکردم کە داواى فەتوایەک بکەم لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، منیش داواى فەتوایەکم کرد لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بەم مەسەلەیە، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: با ڕێبکات وسواریش ببێت
24- ئەی عبدالرحمانی کوڕی سەمورە داوای پلەی دەسەڵات وفەرمانڕەوایەتی مەکە، چونکە ئەگەر تۆ داوای بکەیت بەهۆی پرسیارکردنەوە؛ ئەوا (پێت دەبەخشرێت) بەڵام پشتیوانی ناکرێت
25- هەرکەسێک سوێند لەسەر شتێک بخوات پاشان شتێکی باشتری بۆ دەرکەوت کە زیاتر لە خودا نزیکی دەکاتەوە؛ ئەوا با ئەوەیان جێبەجی بکات کە باشترینە لە ڕووی تەقوداریەوە
26- ئەگەر بتبەخشیایە بە خاڵۆکانت؛ پاداشتی گەورەترت وەردەگرت
27- پێی ببەخشن، باشترینتان ئەوانەن کە بە جوانترین شێوە قەرزەکە دەدەنەوە
28- پیاوێک لەوانەى پێش ئێوە لێپرسینەوەى لێکرا، هیچ کردەوەیەکی خێری ئەنجام نەدا بوو، جگە لەوە نەبێت مامەڵەی لەگەڵ خەڵکیدا دەکرد ودەوڵەمەند بوو؛ وفەرمانى بە خزمەتکارەکانى دەکرد بەوەى ئاسانکار بن لەگەڵ ئەوانەى حاڵیان باش نییە، خواى گەورە فەرمووی: ئێمە شایستەترین بەو (ئاسانکارییە)؛ چاوپۆشی لێبکەن
29- ئەگەر یەکێکتان گوریسێک ببات وبچێت بۆ شاخێک، وکۆمەڵێک دار بهێنێت بەسەر پشتیەوە وبیفرۆشێت، وخواى گەورە ڕووی بپارێزێت، ئەمە خێرترە بۆی لەوەى داوا لە خەڵکی بکات؛ لەوەیە پێی ببەخشن یان پێی نەبەخشن
30- هەرکەسێک ئەسپێک ڕابگرێت لە پێناو خواى گەورە، باوەڕی بە خودا هەبێت، پەیمانەکانی بە ڕاست دابنێت؛ ئەوا لە ڕۆژی قیامەتدا لەسەر لەوەڕاندنی وئاوخواردنەوەى وپاشەڕۆ فڕێدانى ومیزکردنى پاداشتی (بۆ دەنووسرێت) لە نێو تەرازووەکەیدا
31- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وشترێکی لێی کڕی، نرخەکەی بۆی کێشا وزیاتری پێیدا
32- ئەگەر شۆربات لێنا، (ڕێژەى) ئاوەکەى زیاتر بکە، وهەندێکی ببەخشە بە دراوسێکانت
33- مامەڵەکردنی ئەشعەرییەکان کاتێک خواردنیان بەرەو نەمان بچێت لە کاتی غەزادا، یان خواردنی منداڵەکانیان کەم ببێتەوە
34- گوێدرێژێکی دەشتەکیم بەخشی بە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم
35- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پیاوێکی بەکارهێنا لە هۆزی ئەزدەوە؛ پێی دەووترێت: ئیبن لوتبیە لەسەر خێر وبەخشینەکان، کاتێک گەڕایەوە، ووتی: ئەمە بۆ ئێوە، وئەمەیش بە دیاری بە من بەخشراوە، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هەستا لەسەر مینبەرەکە وحەمد وسوپاس وستایشی خودای کرد
36- گونجاو نییە بۆ مسوڵمانێک شتێک هەبێت وەسیەت سەبارەتی بکات؛ دوو شەو بەسەریدا تێپەڕ ببێت و وەسیەتەکەى لە لای نەنووسی بێت
37- فەرمانی پێبکەن بۆئەوەى قسە بکات، وسێبەرێک بۆ خۆی بدۆزێتەوە، وبا دابنیشێت، وڕۆژووەکەى تەواو بکات
38- هەرکەسێک شتومەکەکەى لە لای کەسێک بوو کە تووشی مایەپووچی هاتبوو؛ ئەوا ئەو شایسەترە بە بردنی زیاتر لە کەسێکی تر
39- هەرکەسێک خورمایەک بفرۆشێت کە هەڵاڵکراو بێت؛ بەرهەمەکەى بۆ فرۆشیارە، مەگەر کڕیار مەرج دابنێت
40- پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- نەهی کردووە لە گەیشتن بە بازرگانەکان لەسەر ڕێگاکانیان (بۆ ئەنجامدانى مامەڵەی بازرگانی لەگەڵیان)، و(نەهی کردووە لەوەى) کەسی نیشتەجێبووی شار (شتومەک) بفرۆشێت لەجیاتی کەسی دەرەوەى شار (کەسی نیشتەجێبووی گوند ودەشتەکان)
41- پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- نەهی کردووە لە (موزابەنە:المُزَابَنَة)
42- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە فرۆشتنی (حەبەل حوبەلە:حبل الحبلة)
43- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- خواردنی لە جولەکەیەک کڕی، وزرێپۆشێگی ئاسنی وەکو ڕەھن پێیدا
44- پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- نەهی کردووە: لە (موخابەرە:المخابرة) و(موحالەقە:المحالقة) ولە (موزابەنە:المزابنة)، ولە فرۆشتنی بەربووم هەتاوەکو گونجاو دەبێت بۆ خواردن، هەروەها نابێت بفرۆشرێن مەگەر بەرامبەر دینار ودرهەم نەبێت جگە لە حاڵەتی (عەرایا:العرایا) نەبێت
45- ئەی پێغەمبەری خودا، خاکێکم دەستکەوت (بوو بە موڵکی من) لە خەیبەر، هەرگیز سامانێکم لە لا نەبووە لەوە بە نرختر بێت، ئایا چی فەرمانێکم پێدەکەیت سەبارەتی؟ فەرمووی: ئەگەر بتەوێت بنچینەى (دەستکەوتەکە) دەهێڵیتەوە (وەکو وەقف)، و(بەرهەمەکەى) دەکەیتە خێر
46- ئاگاداربە، ئاگاداربە، ئەمە بەدڵنیاییەوە ڕیبایە! ئەمە بەدڵنیاییەوە ڕیبایە! ئەنجامی مەدە، ئەگەر دەتەوێت (جۆرێکی باشتر لە خورما) بکڕیت؛ ئەو خورمایەی (جۆرەکەى خراپترە) بیفرۆشە بەرامبەر بە نرخێک، پاشان -بەو نرخە- (جۆرە باشەکەى خورما) بکڕە
47- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە: لە نرخی (فرۆشتنی) سەگ، وپارەدان بە لەشفرۆش، وئەو کرێیەش دەدرێت بە فاڵگەرەوە
48- پێت وابوو مامەڵەم لەگەڵتدا کرد بۆئەوەى وشترەکەت ببەم؟ وشتر ودرهەمەکانت ببە، هەمووی بۆ تۆیە
49- لێی مەکڕەوە، وخێرەکەت وەرمەگرەوە، ئەگەرچیش بە درهەمێک پێت بدات؛ چونکە ئەو کەسەی خێرەکەى وەردەگرێتەوە وەکو ئەو کەسە وایە کە ڕشاندنەوەکەى دەخواتەوە
50- ئەوەى بەخشینەکەى (خێرەکەى) وەردەگرێتەوە، وەکو ئەو کەسە وایە کە ڕشاندنەوەکەى دەخواتەوە
51- هەرکەسێک ویستی سەلەف بکات لە شتێکدا؛ ئەوا با سەلەف بکات لە پێوانەیەکی دیاریکراو، وکێشێکی دیاریکراو، وبۆ کاتێکی دیاریکراو
52- لە نێو ئەنساڕەکاندا ئێمە زۆرترین کێڵگەمان هەبوو، وزەوییەکانمان بە کڕێ دەدا، دەمانووت: (بەرهەمی) ئەم خاکە بۆ ئێمە، و(بەرهەمی) ئەو خاکە بۆ ئەوان، ولەوەیە یەکێک لە خاکەکان بەرهەمی نەبووایە، بۆیە نەهی لێکردین لەسەر ئەم کارە، سەبارەت پێدانی نرخ بە زیو: نەهی لێ نەکردین
53- ئاڵتون مەفرۆشن بەرامبەر بە ئاڵتون مەگەر کێشیان وەکو یەکتر بێت، وکێشی کەمی بە کێشی زۆر مەفرۆشن (یان بە پێچەوانەوە)، وزیو مەفرۆشن بەرامبەر بە زیو مەگەر کێشیان وەکو یەکتر بێت، و کێشی کەمی بە کێشی زۆر مەفرۆشن (یان بە پێچەوانەوە)، وئەوەى ئامادە نییە مەیفرۆشن بەرامبەر ئەوەى ئامادەیە
54- نابێت دراوسێیەک ڕێگری بکات لە دراوسێکەى: لەوەى بزماری داری بچەقێنێت بە نێو دیوارەکەیدا، ئەبو هورەیرە دەڵێت: ئەوە چییە دەبینم ئەمەتان پێ قبوڵ نییە؟ والله من بە زۆری لە نێو ئێوەدا بڵاوی دەکەمەوە
55- هەرکەسێک بەندەیەکی مسوڵمان ئازاد بکات؛ خواى گەورە بەرامبەر بە ئەندامێکی ئەو ئەندامێکی ڕزگار دەکات لە دۆزەخ، تەنانەت دامێنی بە دامێنی
56- وریابن لە زۆر سوێند خواردن (بە خواى گەورە) لە کاتی فرۆشتندا، چونکە شتومەکە (دەفرۆشێت) بەڵام (بەرەکەت وپیرۆزی لە داهاتەکە) دەسڕێتەوە
57- ئەگەر یەکێک لە ئێوە سوور بێت لەسەر ئەوەى سوێندەکەى جێبەجێ بکات کە بەهۆیەوە خێزانەکەى زیانیان پێدەگات، ئەمە تاوانێکی گەورەترە لای خواى گەورە، لەوەى ئەگەر سوێندەکەى بشکێنێت وکەفارەتەکەى بدات لەکاتێکدا خواى گەورە (کەفارەتەکەی) لەسەر فەرز کردووە
58- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- حەزی لە شیرینی وهەنگوین بوو، ئەگەر نوێژی عەسری ئەنجامبدایە؛ سەردانى خێزانەکانى دەکرد، ولێیان نزیک دەبووەوە، جارێکیان سەردانى حەفسەی کرد، بۆ ماوەیەکی زیاتر لە ماوەى ئاسایی لە لای مایەوە
59- نەزر لەسەر نەوەى ئادەم نییە لە شتێک کە لە ژێر موڵکی نەبێت، وناتوانێت (بەندەیەک) ئازاد بکات کە لە ژێر موڵکی نەبێت، وناتوانێت (ئافرەتێک) تەڵاق بدات کە هاوسەری نەبێت
60- ئەم ئایەتە دابەزی: {لَّا يُؤَاخِذُكُمُ ٱللَّهُ بِٱللَّغْوِ فِىٓ أَيْمَـٰنِكُمْ}، سەبارەت بەوەى کەسێک دەڵێـت: نەخێر والله، بەڵێ والله
61- کەفارەتی نەزر کردن وەکو کەفارەتی سوێند خواردنە
62- هەرکەسێک مسوڵمانێک ئازاد بکات، خواى گەورە بەرامبەر هەر ئەندامێکی ئەو؛ ئەندامێکی ڕزگار دەکات لە دۆزەخ