إعدادات العرض
1- هەرکەسێک بەڕۆژوو بێت وبە هۆی لە بیرچوونەوە بخوات یان بخواتەوە؛ ئەوا با ڕۆژووەکەی تەواو بکات (نەیشکێنێت)، ئەوە خوای گەورە خواردن وخواردنەوەی پێ بەخشیووە
2- ئەم دوو ڕۆژە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە ڕۆژووگرتن تێیاندا: ڕۆژی شکاندنی ڕۆژووەکانتان^، وئەوڕۆژەی: لە قوربانیەکانتان دەخۆن
3- (تەلبیە)ی^ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەم شێوەیە بوو: «لَبَّيْكَ اللَّهُمَّ لَبَّيْكَ، لَبَّيْكَ لا شريك لك لَبَّيْكَ، إن الحمد والنعمة لك والملك، لا شريك لك
4- بە دوای شەوی قەدردا بگەڕێن لە شەوە تاکەکان؛ لە دە شەوی کۆتایی ڕەمەزاندا
5- دەبینم خەونەکانتان وەکو یەک بووە سەبارەت بە حەوت شەوی کۆتایی، بۆیە ئەوەی بە دوایدا گەڕا با لە حەوت شەوی کۆتاییدا بە دوایدا بگەڕێت
6- ئایا خوای گەورە هەندێک شتی دانەناوە کە بە هۆیانەوە خێر وچاکە بکەن: هەموو تەسبیح کردنێک (ووتنی: سبحان اللە) خێر وچاکەیە، هەموو تەکبیر کردنێک (ووتنی: الله أكبر) خێر وچاکەیە
7- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دووری وبەریبوونی خۆی ڕاگەیاند لە سالیقە وحالیقە وشاقە
8- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر دە شەوی کۆتایی بهاتایە؛ شەوەکانى زیندوو دەکردەوە، وخێزانەکانى هەڵدەستاند، وهەوڵ وکۆششی زۆری دەکرد، وئیزارەكەی^ توند دەكرد
9- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پاش ئەوەى ئەم ئایەتەی بۆ دابەزی: ﴿إِذَا جَاءَ نَصْرُ اللَّهِ وَالفَتْحُ﴾ [النصر: 1] واتە: ﴿کاتێک کە یارمەتی وکۆمەکی خوا ھات لەگەڵ سەرکەوتن (شاری مەککە ئازاد کرا)﴾؛ هەرکاتێک نوێژی بکردایە؛ ئەوا دەیفەرموو: «سُبْحَانَكَ رَبَّنَا وَبِحَمْدِكَ اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي
10- بە ڕۆژووگرتن حسێب ناكرێت بۆ ئەو كەسەی هەموو ڕۆژەكانی ساڵ بەڕۆژوو دەبێت، ڕۆژووگرتنی سێ ڕۆژ لە هەموو مانگێک وەکو ڕۆژووگرتنی هەموو ساڵەکە وایە