إعدادات العرض
فیقهی شەرعی وبنچینەکانی (الفقه وأصوله) - الصفحة 3
فیقهی شەرعی وبنچینەکانی (الفقه وأصوله) - الصفحة 3
18- ئەی كۆمەڵەی ئافرەتان خێر بكەن چونكە پێم نیشاندرا زۆرینەی خەڵكی دۆزەخ لە ئێوەن
19- دەستوورمان وابوو لە پاش پاکبوونەوە لە بێنوێژی: لێڵاو وزەرداومان بە هیچ دانەدەنا (گوێمان پێی نەدەدا)
20- -نوێژ مەکە و- چاوەڕێ بکە هەتا ماوەى ئاسایی سووڕی مانگانەکەت تەواو دەبێت، پاشان خۆت بشۆ
23- خۆشۆردنی ڕۆژی جومعە واجبە لەسەر هەموو باڵغێکی نێر، وسیواک بکات، وبۆن لە خۆی بدات ئەگەر هەبوو
30- نابێت ئافرەت سەفەرێک بكات کە دووریەکەى دوو ڕۆژ بێت مەگەر مێردەکەی یان مەحرەمێکی لەگەڵدا بێت
34- نابێـت هیچ یەکێکتان بە یەک پۆشاکەوە نوێژ بکات بەشێوەیەک هیچ شتێك شانەکانى دانەپۆشێـت
44- باوێشکدان لە ناو نوێژدا لە شەیتانەوەیە، ئەگەر یەکێکتان باوێشکی هات؛ ئەوا بە پێی توانا با دەمی دابخات
48- ئەگەر سوجدەت برد؛ ئەوا ناولەپەکانت (لەسەر زەوی) دابنێ، وئانیشکەکانت بەرز بکەرەوە
78- نەفرەتلێکراوە ئەو کەسەی کە لە شوێنی دەرچەی پیساییەوە سەرجێی لەگەڵ هاوسەری دەکات
86- نابێت هیچ پیاوێک شەو لە لای ئافرەتێک بمێنێتەوە کە پێشتر مارە کرابێت؛ مەگەر مێردی بێت یان مەحرەمی بێت