إعدادات العرض
1- بەهەشت ودۆزەخ گفتوگۆیان کرد، دۆزەخ ووتی: ستەمکارەکان وخۆبەگەورەزانەکان لە نێو مندان، وبەهەشت ووتی: لاوازەکان وهەژارەکان لە نێو مندان
2- ئێوە هەندێک کردەوە دەکەن لە لاتان لە موو بچووکترە، بەڵام ئێمە لە سەردەمی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە تاوانە ڕوخێنەرەکانمان دادەنان
3- ئەگەر خواى گەورە خێری بۆ بەندەکەی بوێت؛ ئەوا سزادانى بۆ پێشدەخات لە دونیادا، وئەگەر شەڕی بۆ بەندەکەى بوێت؛ ئەوا سزادانى دوادەخات بەهۆی تاوانەکانیەوە هەتاوەکو بە هەموو تاوانەکانەوە دێت لە ڕۆژی قیامەتدا
4- ئایا ئێوە سەرکەوتن وڕزقتان پێدەبەخشرێت مەگەر بەهۆی لاوازەکانتانەوە نەبێت؟
5- خواى گەورە دەفەرموێت: ئەوانەى لە پێناو شکۆداری من یەکتریان خۆشدەوێت، چەند مینبەرێکیان هەیە لە نور وڕۆشنایی، وپێغەمبەران وشەهیدان هیوا (بە پلەوپایەی ئەوان) دەخوازن
6- ئەی پێغەمبەری خودا، ئەگەر پیاوێک هات و ویستی پارەکەم ببات؟ فەرمووی: پارەکەتی پێمەدە
7- دونیا زیندانی ئیماندارە، وبەهەشتی کافرە
8- زوهدی ئەهلی سوفە وهاوەڵان بە شێوەیەکی گشتی لە دونیادا
9- پیاوێکی ماچی ئافرەتێکی کرد، هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- وئەمەى بۆ باسکرد، خواى گەورە ئەم ئایەتەی دابەزاند: {وَأَقِمِ الصَّلَاةَ طَرَفَيِ النَّهَارِ وَزُلَفًا مِّنَ اللَّيْلِ ۚ إِنَّ الْحَسَنَاتِ يُذْهِبْنَ السَّيِّئَاتِ}
10- پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- و ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، تاوانێکم کردووە دەبێت سنوورم لەسەر جێبەجێ بکرێت؛ بۆیە لەسەرمی جێبەجێ بکە
11- ئەوەى پێمان بەخشرا لەم دونیایەدا پێمان بەخشرا، دەترسم لەوەى پاداشتی چاکەکانمان پێش خرابێت بۆمان لەم دونیایەدا
12- ئەی حەکیم، ئەم سامانە خۆش و بەچێژە، هەرکەسێک بە بێ چڵێسی بیبات ئەوا بەرەکەتی تێدەکەوێت، وهەرکەسێک بە چڵێسیەوە بیبات ئەوا بەرەکەتی تێدا نابێت، وەکو ئەو کەسە وایە هەر دەخوات وتێر نابێت، وئەو دەستەی لە سەرەوەیە خێرترە لەو دەستەی لە ژێرەوەیە
13- لە لای دەرگای بەهەشتدا وەستام، بینیم زۆربەى ئەوانەى دەچنە بەهەشتەوە لە هەژارانن، ودەوڵەمەندەکان ڕاگیراون
14- پێم وابێت بیستتان کە ئەبو عوبەیدە گەڕایەوە لە بەحرەین لەگەڵ هەندێک شت
15- سوێند بە خودا، هیچ ژیانێکی ڕاستەقینە نییە جگە لە ژیانی دواڕۆژ نەبێت
16- دونیا نەفرەتلێکراوە، وئەوەیشی تێیدایە نەفرەتلێکراوە، جگە لە یادی خواى گەورە نەبێت وئەوەى پەیوەندی (بە یاد وزیکری خوداوە) هەیە، وزانا وفێرخوازێک
17- ئەم هێندەی پڕ بە زەوی خێرترە لە ئەوی تر
18- ئەگەر ئیماندار بیزانیایە خواى گەورە چەندە سزای لەلایە؛ ئەوا هەرگیز هیچ کەسێک هیوای (بە چوونە نێو) بەهەشتەکەی نەدەبوو، وئەگەر کافر بیزانیایە خواى گەورە چەندە ڕەحمەتی لەلایە؛ ئەوا هەرگیز هیچ کەسێک نائومێد نەدەبوو (لە چوونە نێو) بەهەشتەکەى
19- والله ئەم دونیایە لای خودا بێنرخترە زیاتر لە بێنرخی ئەمە لای ئێوە
20- هەرکەسێک زامنى ئەوەم بۆ بکات کە داواى هیچ شتێک لە خەڵکی نەکات؛ ئەوا منیش زامنى چوونە بەهەشتی پێدەدەم؟
21- هەرکەسێک ڕازی بێت بەوەى ( الله ) پەروەردگاری بێت، ئیسلام ئاینی بێت، وموحەمەد پێغەمبەری بێت؛ ئەوا چوونە بەهەشت بۆ ئەو کەسە واجب دەبێت
22- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بە لاماندا تێپەڕ بوو لەکاتێکدا خانووچکەیەکی خۆمان چاکدەکرد
23- کاتێک بەرز کرامەوە (بەرەو ئاسمان) بە لای کەسانێکدا تێپەڕ بووم، نینۆکیان لە مس بوو؛ چڕنووکیان لە دەموچاو وسینگی خۆیان دەدا، ووتم: ئەوانە کێن ئەی جبریل؟ ئەویش فەرمووی: ئەوانەن کە گۆشتی خەڵکی دەخۆن، و تانە وتەشەر لە کەسایەتیان دەدەن
24- پێغەمبەرم بینی -صلى اللە علیە وسلم- بە درێژایی ڕۆژ خۆی دەتلاندەوە (لە برسێتیدا)، (تەنانەت) خورمایەکی خراپیشی دەست نەدەکەوت بۆئەوەى گەدەى پێ پڕ بکاتەوە
25- هاندان بۆ نیعمەت وئاسوودەیی هەتاهەتایی بەهەشت، وترساندن وئاگادارکردنەوە لە سزای دۆزەخی ئازاردەر
26- لە مەدینەدا پیاوانێک هەن ئەگەر ئێوە هەر دووریەک ببڕن، وهەر دۆڵێک تێبپەڕێنن؛ لەگەڵ ئێوەدان بەڵام نەخۆشی ڕێگری لێکردوون
27- نەوەی ئادەم هیچ دەفرێکی پڕ نەکردووەتەوە شەڕتر وخراپتر لە گەدەى، بەسە بۆ نەوەى ئادەم چەند پاروویەک بۆئەوەى پشتی ڕێک بوەستێت، ئەگەر ئەوە تێپەڕێندرا ئەوا با سێیەکی بۆ خواردن، وسێیەکی بۆ خواردنەوە، وسێیەکی بۆ هەناسەدان بێت
28- بەهەشت ودۆزەخم پێنیشاندرا، هەرگیز شتی وەکو ئەمڕۆ نەبینیووە لە خێر وشەڕ، ئەگەر ئەوەى من دەیزانم؛ ئێوە بیزانن ئەوا کەم پێدەکەنین وزۆر دەگریان
29- سەیرە بە لای خواى گەورە؛ کەسانێک دەچنە بەهەشتەوە بە زنجیرەوە
30- ئەگەر نەوەى ئادەم دۆڵێک ئاڵتوونی هەبووایە حەزی دەکرد دوو دۆڵی هەبووایە، وهیچ شتێک دەمی (نەوەى ئادەم) پڕ ناکاتەوە مەگەر خۆڵ نەبێت، وخواى گەورە تەوبە لە ئەوانە قبوڵ دەکات کە تەوبە دەکەن
31- لە ئومەتەکانى پێش ئێوەدا خەڵکانێک هەبوون ئیلهامیان پێبەخشرا بوو، ئەگەر لە ئومەتەکەی مندا یەکێک هەبێت ئەوا عومەرە
32- سەیری ئەوانەى خوارەوەى خۆتان بکەن، وسەیری ئەوانەى سەرەوەی خۆتان مەکەن، چونکە ئەمە وا دەکات کە نیعمەتەکانی خواى گەورە بەسەرتانەوە بە کەم نەزانن
33- خوای گەورە وەحی بۆ ناردووم بەوەى کە سادە بن بۆئەوەى هیچ کەسێک ستەم لە کەسێکی تر نەکات وهیچ کەسێک شانازی بەسەر کەسێکی ترەوە نەکات
34- کوێی ماوەتەوە؟ -واتا لە مەڕەکە- ووتی: تەنها شانەکانی ماوەتەوە، فەرمووی: هەمووی ماوەتەوە جگە لە شانەکانی نەبێت
35- سەرفرازە ئەو کەسەی مسوڵمان بووە وهێندە ڕزقی پێدراوە کە بەشی بکات وخواى گەورە قەناعەتی پێبەخشیووە لەسەر ئەم بەخشینە
36- هەرکەسێک لە ئێوە بەیانی بەسەردا هات، ولە شوێنی نیشتەجێبوونەکەى ئارام بوو، ولە لاشەی ساغ بوو، وخواردنی ئەو ڕۆژی هەبوو؛ وەکو ئەوە وایە دونیا کۆکرابێتەوە وبە هەموو شوێنەکانیەوە بە ئەو درا بێت
37- سێ (جۆر لە خەڵکی) خواى گەورە قسەیان لەگەڵدا ناکات، وپاکیان ناکاتەوە، وسزایەکی سەختیان هەیە: بەتەمەنێکی زیناکەر، وهەژارێکی خۆبەگەورەزان، وپیاوێک (سوێند خواردن بە خودا) وەکو شتومەک بەکاربهێنێت: هیچ شتێک ناکڕێت یان نافرۆشێت بە بێ سوێند خواردن بە خودا
38- ئەبی بەکری سدیق -ڕەزای خواى لێبێت- غوڵامێکی هەبوو؛ بەشێک لە دەستکەوتی ڕۆژانەى پێیدەدا، وئەبو بەکر لەو خواردنەی دەخوارد کە بە بەشەکەى دەیهێنا
39- وشترەکەى پێغەمبەری خودا (بە ناوى) ئەلعەزبا هیچ شتێکی پێشی نەدەکەوت (بەهۆی خێراییەکەى)
40- ئەگەر خواى گەورە بیەوێت خەڵکانێک سزا بدات، سزاکە دادەبەزێتە نێو هەموو ئەوانەى لە نێوانیاندان، پاشان بە پێی کردەوەکانیان زیندوو دەکرێنەوە
41- ئاگادارکردنەوە لەسەر سەرقاڵبوون بە دونیا و پشتگوێخستنی کردەوە کردن بۆ قیامەت
42- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چەند هێڵێکی کێشا، فەرمووی: ئەمە مرۆڤە وئەمەیش کۆتایی ژیانێتی
43- سەیحان وجەیحان وفورات ونیل؛ هەموویان لە ڕووبارەکانى بەهەشتن
44- بەهەشت ودۆزەخ گفتوگۆیان کرد، دۆزەخ ووتی: تایبەتکراوم بە خۆبەگەورە زانەکان، وملهوڕەکان، وبەهەشت ووتی: بۆچی تەنها لاواز وبێبایەخ پێدراوەکان وسادەکان لە خەڵکی
45- دوو باخ کەرەستەی خواردن وئەوەى تێیاندایە لە زیون، ودوو باخ کەرەستەی خواردن وئەوەى تێیاندایە لە ئاڵتونن، هیچ شتێک ڕێگر نییە لەوەى خەڵکی پەروەردگاریان ببینن جگە لە پەردەی مەزنی وشکۆداری نەبێت کە لە پێش ڕوویدایە لە بەهەشتی عەدندا
46- کەمترین پلەى یەکێکتان لە بەهەشتدا، خواى گەورە پێی دەفەرموێت: هیوا بخوازە، ئەویش هەر هیوا دەخوازێت چەند جارێک، (پەروەردگار) پێ دەفەرموێت: ئایا هیوات خواست؟ دەڵێت: بەڵێ، پێی دەفەرموێت: ئەوەى هیوات خواست پێت دەبەخشرێت وهێندەى تری ئەوەیش لەگەڵیدا
47- لە بەهەشتدا دارێک هەیە ئەگەر سواری ئەسپێکی بەهێز خێرا سەد ساڵ ڕابکات ناتوانێت (دووریەکەى) ببڕێت
48- لە بەهەشتدا بازاڕێک هەیە (خەڵکی) هەموو جومعەیەک (سەردانی) دەکەن
49- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەرچوو ونزای کرد بۆ کوژراوەکانى جەنگی ئوحود پاش هەشت ساڵ وەکو ئەوە وابێت ماڵئاوایی بکات لە زیندووەکان ومردووەکان
50- هەر مسوڵمانێک سێ (منداڵی) بمرێت پێش ئەوەى پێبگەن (باڵغ بن)؛ خواى گەورە دەیکاتە بەهەشتەوە بەهۆی ڕەحمەت (وبەزەیی) بەرامبەریان
51- یەکەم کەس کە دادگایی دەکرێت لە ڕۆژی قیامەتدا؛ پیاوێکە شەهید کراوە، دەهێندرێت، خواى گەورە نیعمەتەکانى خۆی لەسەری بیردەخاتەوە، ئەویش دانی پێدا دەنبێت، دەڵێت: چی کردەوەیەکت پێیان ئەنجامدا؟ دەڵێت: لە پێناو تۆ جەنگام؛ هەتاوەکو شەهید کرام
52- پرسیارم کرد لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە سەیرکردنی لە ناکاو (بۆ ئافرەت)، «فەرمانی پێكردم كە چاوم وەربگێڕم (چاوم لابدەم لە سەیركردنی ئافرەتەکە)
53- خواى گەورە دەفەرموێت: بۆ بەندە چاکەکانم شتانێکم ئامادە کردووە کە چاوەکان نەیان بینیووە، وگوێیەکان نەیان بیستووە، و بەسەر دڵی هیچ مرۆڤێکدا نەهاتووە، بخوێننەوە ئەگەر ویستتان: { فَلَا تَعْلَمُ نَفْسٌ مَّآ أُخْفِىَ لَهُم مِّن قُرَّةِ أَعْيُنٍ جَزَآءًۢ بِمَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ }
54- ئەوەى لەسەرتان لێی دەترسم ئەوەیە پیاوێک قورئان بخوێنێت؛ هەتاوەکو ڕۆشنایی قورئانی پێوە دیار بێت وببێتە پشتیوان وسەرخەری ئیسلام، هەتاوەکو ئەم پیاوە حاڵی دەگۆڕێت بۆئەوەى خودا دەیەوێت، خۆی لە ئیسلام جیا دەکاتەوە وپشتی لێدەکات، وبە شمشێر هێرش دەکاتە سەر دراوسێکەی، وتۆمەتی شیرکی بۆ هەڵدەواسێت
55- گۆڕ یەکەم قۆناغە لە قۆناغەکانى قیامەت، ئەگەر یەکێک لێی ڕزگار بێت؛ ئەوەى لە پاشی دێت ئاسانترە، وئەگەر یەکێک لێی ڕزگاری نەبێت؛ ئەوەى لە پاشی دێت سەختترە
56- ئافرەتێک سزا درا بەهۆی پشیلەیەکەوە؛ بەستیەوە هەتاوەکو مرد، فڕێدرایە نێو دۆزەخەوە، نە خواردن ونە خواردنەوەى پێیدا کاتێک بەستیەوە، ونە وازى لێی هێنا بۆئەوەى لە مێرووەکانى سەر زەوی بخوات
57- سەرکێشترین وملهوڕترینی خەڵکی لای خواى گەورە -عز وجل- کەسێکە (یەکێکی تر) بکوژێت لە حەرەمی پیرۆزی خواى گەورە، یان یەکێکی تری بکوژێت جگە لە بکوژە ڕاستەقینەکە، یان کەسێک بکوژێت بەهۆی دوژمنایەتی نەفامیەوە
58- خۆتان بە دوور بگرن لەم کردەوە بۆگەنە کە خواى گەورە نەهی لێیکردووە، هەرکەسێک ئەم (بۆگەنیانەى) کرد؛ با خۆی دابپۆشێت بە داپۆشینی -سیترکردنی- خواى گەورە (بۆ ئەو بەندەیە) وتەوبە بکات وبگەڕێتەوە بۆ لای خواى گەورە، هەرکەسێک تاوانە نهێنیەکەی بۆمان ئاشکرا بکات؛ (سنووری لەسەر) جێبەجێ دەکەین کە لە کتێبی خوای گەورەدا هاتووە
59- نەفرەتی خودا لە دز، هێلکە دەدزێت؛ دەستی دەبڕدرێتەوە، وگوریس دەدزێت؛ دەستی دەبڕدرێتەوە