إعدادات العرض
1- بەردەوام بن لە خوێندنی قورئان، سوێند بە ئەو زاتەی کە نەفسی موحەمەدی بە دەستە خێرایی لە بیرچوونی قورئان زیاترە لە خێرایی خۆ دەربازکردنی وشتر لەو پەتەى پێوەى بەستراوە
2- خێرترینتان وباشترینتان ئەوانەن کە قورئان فێر دەبن وقورئان فێر دەکەن
3- ماڵەکانتان مەکەن بە گۆڕستان، شەیتان ڕادەکات لەو ماڵەی کە (سورەتی البقرة)ی تێدا دەخوێندرێت
4- ئەوەی دوو ئایەتی کۆتایی( سورەتی البقرة) بخوێنێت؛ ئەوا بۆ ئەو شەوە بەسە بۆی
5- ئەوەی پیتێک لە کتێبەکەی خوای گەورە (قورئان) بخوێنێت؛ ئەوا چاکەیەکی بۆ دەنووسرێت وچاکەیش بە دە ئەوەندەیە
6- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە هەموو کاتێکدا یادی خوای گەورەی دەکرد
7- کاتێک ئەبو تاڵیب خەریک بوو کۆچی دوایی بکات؛ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- هات بۆ لای، عبداللە کوڕی ئەبی ئومەیە وئەبو جهل لە لای بوون، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- پێی فەرموو: ئەی مامە، بڵێ: (لا إله إلا اللە)، وشەیەکە کە لای خوای گەورە شاهێدیت بۆ دەدەم لە سەری
8- نمونەی ئەو ئیماندارەی کە قورئان دەخوێنێت وەکو نمونەی داری باڵنگ وایە بۆن وتامی خۆشە
9- هەرکەسێک دە ئایەتی سەرەتای (سورەتی الکهف) بخوێنێت؛ ئەوا پارێزراو دەبێت لە دەججال
10- لە ئێمە نییە ئەو کەسەی قورئان بە دەنگێکی ئاواز وخۆشەوە نەخوێنێت
11- ئایا مەزنترین سورەتی قورئانت فێر بکەم؟
12- ئەوەى قورئان دەخوێنێت وبەهرەدارە تێیدا ئەوا لەگەڵ نێردراوە چاکەکارە ڕێزدارەکانە، وئەوەى قورئان دەخوێنێت بەڵام زمانی دەگیرێت وقورسە لەسەری؛ ئەوا ئەم کەسە دوو هێندە پاداشتی بۆ هەیە
13- ئایا نەتبینی ئەمشەو هەندێک ئایەت بۆ سەرم دابەزی وەکو ئەمانە هەرگیز نەبینراوە؟ (قل أعوذ برب الفلق) و (وقل أعوذ برب الناس)
14- وەحی بۆ سەر پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دادەبەزی لە بەیانیەکی سارددا، وپاشان نێوچەوانى بە چڕی ئارەقی لێدەهاتە خوارەوە
15- بە دەنگتان قورئان بڕازێننەوە
16- ئایا فەرمانى ئەمەتان پێکراوە؟ ئایا ئەمەتان بۆ نێردراوە؟ کتێبەکەى خودا بدەن بە دژی یەکتردا؟ گەلەکانى پێش ئێوە بەهۆی ئەم کارانەوە گومڕا بوون، ئێوە بەم حاڵەی ئێستا لەسەر هیچ شتێک نین، بڕوانن فەرمانی چیتان پێکراوە؛ کردەوەى پێبکەن، ونەهی چیتان لێکراوە؛ خۆتانی لێ دوور بکەنەوە
17- گفتوگۆ ومشتومڕ مەکەن سەبارەت بە قورئان چونکە گفتوگۆکردن سەبارەت بە قورئان کوفرە
18- لەڕاستیدا هێز لە هاویشتندایە، لەڕاستیدا هێز لە هاویشتندایە، لەڕاستیدا هێز لە هاویشتندایە
19- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمی فەرموو: قورئانم بۆ بخوێنە، منیش ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، قورئان بۆ تۆ بخوێنم لەکاتێکدا بۆ تۆ دابەزیووە؟! فەرمووی: من حەز دەکەم گوێم لێبێت کاتێک یەکێکی تر دەیخوێنێتەوە
20- حەسوودی نابێت هەبێت مەگەر لە دوو شتدا نەبێت: پیاوێک خودا سامانى پێبەخشی بێت؛ لە ڕێگای ڕاستدا خەرجی بکات، وپیاوێک خودا حیکمەتی پێبەخشی بێت؛ بەهۆیەوە دادوەری بکات وخەڵکی فێر دەکات
21- ئیبن مەسعود -ڕەزای خوای لێبێت- بەشێوەیەک وەستا کەعبە لە لای چەپی ومینا لە لای ڕاستیەوە بوو، پاشان ووتی: ئەمە شێوازى وەستانى ئەو کەسەیە کە سورەتی -البقرة-ی بۆ سەر دابەزیووە -صلى اللە علیە وسلم
22- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پیاوێکی دەستنیشانکرد بۆئەوەى ببێتە بەرپرسی سوپایەک؛ لە کاتی پێشنوێژیدا بۆیان بەردەوام بە (قل هو الله أحد) -سورەتی الإخلاص- (خوێندنەوەی قورئانی) تەواو دەکرد
23- نمونەی هاوەڵی قورئان وەکو نمونەی وشتری بەستراو وایە
24- کاتێک جبریل -علیه السلام- لە لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دانیشتبوو، دەنگێکی لەسەرەوە بیست وسەری بەرزکردەوە
25- پیاوێک سورەتی -الکهف-ی دەخوێند، وئەسپەکەى بە دوو گوریس بەستبووەوە
26- بەڕاستی ئاوازی دەنگ خۆشیەکت پێبەخشراوە لە ئاوازی دەنگ خۆشیەکانى بنەماڵەی داود
27- هەرکەسێک سورەتێک بخوێنێت کە لە سی ئایەت پێکهاتووە؛ شەفاعەتی بۆ پیاوێک کرد هەتاوەکو (خودا) لێی خۆش بوو
28- ڕۆژی قیامەت قورئان دەهێندرێت لەگەڵ ئەو کەسانەى کە لە دونیادا بە پێی قورئان کردەوەیان دەکرد
29- لەو نامەیەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ناردی بۆ عەمری کوڕی حەزم: نابێت هیچ کەسێک دەست لە قورئان بدات مەگەر پاک بێت
30- خواى گەورە بەهۆی ئەم کتێبەوە خەڵکانێک بەرز دەکاتەوە وخەڵکانێکی تر نزم دەکاتەوە
31- ئەم قورئانە لەسەر حەوت شێوە دابەزیووە، بۆیە بەو شێوەیە بیخوێنن کە ئاسانە لەسەرتان
32- ئیبن عەباس وموحەمەدی کوڕی حەنەفیە پرسیاریان لێکرا: ئایا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هیچ شتێکی تری جێهێشت؟ ووتیان: هیچ شتێکی تری جێنەهێشت جگە لەوە نەبێت کە لە نێوان دوو بەرگەکەدایە
33- هەندێک کات بۆم دێت وەکو دەنگی زەنگ، ئەمەیان ناڕەحەتترینە لەسەرم، کاتێک لێم جیا دەبێتەوە؛ تێدەکەم چی وتووە، وجاری وا هەیە فریشتەیەک دەردەکەوێت لە شێوەى پیاو وقسەم لەگەڵدا دەکات؛ ومنیش تێدەگەم چی دەڵێت
34- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر وەحی بۆ داببەزیایە تووشی سەختی وناڕەحەتی دەبوو، وڕەنگی ڕووی دەگۆڕا
35- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تووشی ناڕەحەتی دەبوو کاتێک وەحی بۆ دادەبەزی ، ولێوەکانی دەجوڵاند
36- چەند خراپە بۆ کەسێک بڵێت: ئایەتی ئەوە وئەوەم لەبیر چوو، بەڵکو خۆی هۆکار بوو بۆئەوەى لەبیری بچێت، بەردەوام بن لە لەبەرکردنی قورئان چونکە خێراتر دەردەچێت لە دڵی پیاوان زیاتر لە (خێرایی) وشتر
37- قورئان بخوێنن؛ چونکە ڕۆژی قیامەت دێت وشەفاعەت دەکات بۆ هاوەڵانی
38- ئەگەر (الحمد لله -سورەتی الفاتحة-)تان خوێند، ﴿بسم الله الرحمن الرحيم﴾ بخوێنن، چونکە (ئوم ئەلقورئانە:أم القرآن)، و(ئوم ئەلکیتابە:أم الكتاب) و(ئەلسەبع ئەلمەسانیە:السبع المثاني)یە، و ﴿بسم الله الرحمن الرحيم﴾ یەکێکە لەو ئایەتانە
39- لەو ئایەتانەى دەخوێندران لە قورئاندا: (عَشْرُ رَضَعَاتٍ مَعْلُومَاتٍ يُحَرِّمْنَ)، پاشان هەڵوەشێندراوە بە (پێنج -شیرپێدانی- زانراو)، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کۆچی دواییکرد، لەکاتێکدا ئەم وشانە هەر دەخوێندران لە قورئاندا
40- عەلی -ڕەزاى خواى لێبێت- پرسیاری لێکرا: ئایا هیچ شتێکی ترتان لە لایە لە وەحی جگە لەوەى لە کتێبەکەى خودا هەیە؟ ووتی: نەخێر، سوێند بە ئەوەى داقڵیشێنەری تۆوەکانە ودروستکاری ڕۆحەکانە، نایزانم؛ جگە لە تێگەیشتنێک نەبێت خواى گەورە دەیبەخشێت بە کەسێک سەبارەت بە قورئان، وئەوەى لە نێو ئەم پەڕەدایە
41- من یەکەم لەسەر ئەژنۆ دەکەوم لە پێش پەروەردگاری میهرەبان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ناکۆکیەکان لە ڕۆژی قیامەتدا